Ömer Aydın,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
16 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2018
پاریس- AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌وان ئه‌مریكایان له بڕیاره‌كه‌ی بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا، پاشگهزكردووهتهوه، رایگه‌یاند "ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌شمان كرد كه هێرشه‌كه ته‌نها به لێدانی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی سنوورداربكرێت".
ئیمانوێل ماكرۆن له میانی به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆدا كه له هه‌ریه‌ك له BFMTV و مێدیاپارت بڵاوكرایه‌وه، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
ماكرۆن گوتی: "پلانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییمان (له سووریا) به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا و سێ ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان و په‌ره‌پێدانی چه‌كی كیمیایی كرانه ئامانج. ناوه‌ندێك له لایه‌ن هێزه ئه‌مریكی و به‌ریتانییه‌كان، ناوه‌نده‌كه‌ی دیكه له لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كان و سێیه‌میان له لایه‌ن هێزه فه‌ڕه‌نسییه‌كانه‌وه به ئامانج گیران. توانای كیمیایی (رژێمی ئه‌سه‌د) له‌ناوبرا".
سه‌ركۆماری فەڕەنسا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رله هێرشه‌كه په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی چڕ‌وپڕیان ئه‌نجامداوه و گوتی: "١٠ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا، تره‌مپ رایگه‌یاندبوو كه سه‌ربازانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له سووریا ده‌كێشێته‌وه. ئێمه ئه‌مریكامان به مانه‌وه له سووریا قایلكرد. جگه له‌وه‌ش ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌مان كرد كه هێرشه‌كه ته‌نها به لێدانی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی سنوورداربكرێت".
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به مه‌بەستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتان گفتوگۆی ئه‌نجامداوه و گوتی: "ئه‌گه‌ر هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات و پێكدادانه‌كان چڕنهبوونایهتهوه، من به‌نیازبووم بچمه توركیا و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، پوتین و روحانی كۆببمه‌وه. بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م دیداره سه‌رله‌نوێ هه‌وڵده‌ده‌مه‌وه".
ماكرۆن ئاشكرای كرد، به سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین-ی راگه‌یاندووه كه رووسیا هاوبه‌شی رژێمی ئه‌سه‌ده له تاوانی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سووریا و گوتی: "ئێمه له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا سه‌ركه‌وتین له‌وه‌ی تورك و رووس له‌یه‌كتر جیابكه‌ینه‌وه. توركه‌كان ئیدانه‌ی هێرشه كیمیاییهكهیان كرد و دواتر رایانگه‌یاند كه پشتگیریی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كه‌ن".
ناوبراو راشیگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی شه‌ڕی دژی رژێمی سووریا ده‌ستپێنه‌كردووه، به‌ڵكو دوژمنه‌كه‌ی ئه‌وانه‌ن كه 2015 په‌لاماره‌كانی پاریس-یان ئه‌نجامدا كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه.