Abdullah Shukur
13 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2017
ریاز - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دوای تەواوکردنی سەردانەکەی بۆ بەحرێن بە فڕۆکەیەکی تایبەت کاتژمێر ٠٧:٥٠ خولەکی ئێوارە گەیشتە ریازی پایتەختی سعوودیە.
ئەردۆغان لە بنکەی سەربازیی ئاسمانی شا سەلمان لە لایەن شای سعوودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز، وەزیری دەرەوەی سعوودیە عادل بن جوبەیر، میری ریاز فەیسەل بن بەندەر بن عەبدولعەزیز، باڵیۆزی تورکیا لە ریاز یونس دەمیرار و بەرپرسانی باڵیۆزخانەی تورکیا پێشوازی لێکرا.
ھاوسەری سەرکۆماری تورکیا ئامینە ئەردۆغان، سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا خولوسی ئاکار، وەزیری دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری ئابووری نیھاد زەیبەکچی، وەزیری وزە و سەرچاوەکان بەرات ئاڵبەیراک، وەزیری بەگری فیکری ئشک و راوێژکاری میت ھاکان فیدان لەگەڵ ئەردۆغان گەیشتنە سعوودیە.
لە چوارچێوەی سەردانەکەدا، چاوەڕێی ئەوە دەکرێ کە ئەردۆغان پێشوازی لە شازادەی سعوودیە محەمەد بن نایف و بریکاری شازادە محەمەد بن سەلمان بکات.
ھاوکات پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەكاندا تاوتوێی پەیوەندی دووقۆڵی و پێشھاتەکانی ناوچەکە و نێودەوڵەتی بکرێت.