Dildar Baykan
20 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن-AA
بڕیارە رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە کاندیدی پارتی کۆماری، دۆناڵد ترەمپ و کاندیدی پارتی دیموکرات، جۆ بایدن دیبەیتێکی راستەوخۆ ئەنجام بدەن.
دوای دیبەیتەکەی نێوان هەردوو رکابەرەکە لە ٢٩ی ئەیلوولدا، بەهۆی ئەوەی چەند جارێک قسەیان بەیەکتر بڕی، چەند بنەمایەکی نوێ بۆ دیبەیتەکەی ئەمجارە راگەیەندرا.
بەپێی بنەماکان ماوەی ٩٠ خولەکی دیبەیتەکە بۆ قسەکردن لەسەر شەش بابەت تەرخان دەکرێت و بۆ هەر بابەتێک ١٥ خولەک تەرخان دەکرێت.
هەر کاتێکیش یەکێک لە کاندیدەکان قسە بکات، مایکرۆفۆنی کاندیدەکەی دیکە دەکوژێندرێتەوە.
بڕیاربوو ئەم دیبەیتە لە ١٥ی تشرینی یەکەمدا ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی نەخۆشکەوتنی ترەمپ بۆ ٢٢ی مانگ دواخرا.
جێی وەبیرهێنانەوەیە یەکەم دیبەیتی تەلەڤیزیۆنی لەنێوان کاندیدانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ساڵی ١٩٦٠ لەنێوان ریچارد نیکسۆن و جۆن کێنەدی ئەنجامدرا.