Dildar Baykan Atalay
27 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2022
واشنتۆن-AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینكن ئاشكرایكرد کە وڵاتەکەی پێشنیازەکەی رووسیای بۆ "وەرنەگرتنی ئۆکراینا بە ئەندامی ناتۆ" رەتکردووەتەوە.
ئانتۆنی بڵینکن لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رێکیخستبوو، ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەمڕۆ بە شێوەی نووسراو وەڵامی پێشنیازە ئەمنییەکەی رووسیایان داوەتەوە.
بڵینکن باسی لەوەش کرد کە ناوەڕۆکی وەڵامەکە بۆ رای گشتی ئاشکرا ناکەن بەڵام دەخوازن بە "نیازپاکییەوە" بەردەوامبن لە کاری دیپڵۆماتی لەگەڵ رووسیا.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە وڵاتەکەی پێشنیازی ئه‌وه‌ی داوه‌ته رووسیا كه ده‌توانن یاداشتێكی هاوپێچی لێكتێگه‌یشتن بۆ رێككه‌وتننامه‌ی New START واژوو بكه‌ن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەش كرد، پێشنیازه‌كه بۆ هاوپێچی رێككه‌وتنه‌كه كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌كه ستراتیجییه‌كان له ئه‌ورووپا به مووشه‌كه ناوهكییهكانیشهوه له خۆده‌گرێت.
ئانتۆنی بڵینكن ئاماژه‌ی به‌وه كرد کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانییکردنی ئاسایشی ئۆکراینا و رایگەیاند: "له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ٢٨٣ تۆن هاوكاریی سه‌ربازییان بۆ كیێڤ ره‌وانه كردووه و له رۆژانی داهاتووشدا بڕه‌كه زیاتر ده‌كه‌ن".
بڵینكن ئاشكراشی كرد، وه‌ڵامی ئه‌رێنی داواكه‌ی رووسیایان بۆ وه‌رنه‌گرتنی ئۆكراینا له ناتۆ نه‌داوه‌ته‌وه و "سیاسه‌تی ده‌روازه‌ی كراوه"ی ناتۆ گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.