Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
02 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2016
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
- ''تاکە ئامانجێک کە لە ئارادایە، یەکپارچەیی خاکی سووریا و بەڕێوەبردنییەتی لەلایەن دەسەڵاتێکەوە کە گەلی ئەو وڵاتە هەڵیبژاردبێت و جیاکاریی مەزهەبی نەکات''.
- "ههڵسهنگاندنهكان بهردهوام دهبن لهبارهی ئهوهی كه ئایا رووسیا و رژێمی سووریا كێیان كردۆته ئامانجی هێرشهكانیان".
- "ئهو بۆچوونه ههڵهیه كه دهڵێت تهواوی میلیشیا شیعهكان لهلایهن ئێرانهوه كۆنترۆڵ كراون بۆیه خراپن. تهواو به پێچهوانهوه، زۆربهیان سهربه تاران نین یان هیچ پهیوهندییهكیان به سوپای پاسدارانەوە نییه و زۆربهشیان دژ به داعش دهجهنگن".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جۆن كیربی سەبارەت بە جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئاگربەستی كاتی و مشتومڕەكان سەبارەت بە ''پلانی بی'' لەدوای دەست پێ كردنی ئاگربەستەكە، روونكردنەوەی دا و ئاماژەی بەوە كرد كە لە ''پلانی بی''دا درووستبوونی پێكهاتەیەكی فیدراڵی لە سووریا بوونی نییە، راشیگەیاند كە تاكە ئامانجێك لە ئارادایە، ئەوەیش یەكپارچەیی خاكی سووریا و بەڕێوەبردنییەتی لەلایەن دەسەڵاتێكەوە كە گەلی ئەو وڵاتە هەڵیبژاردبێت و جیاكاریی مەزهەبی نەكات.
كیربی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە سەبارەت بە ئاگربەست و كۆتاییهێنان بە شەڕو پێكدادانەكان لە سووریا.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە گوتەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جۆن كیری، قسەی كرد كە پێشتر رایگەیاندبوو لەحاڵەتی رانەگرتنی شەڕو پێكدادانەكاندا ''پلانی بی'' بوونی دەبێت و جەختی لەوەكردەوە كە قسەكانی كیری لەدەرەوەی ماناكەی خۆی لێكدانەوەی بۆ كراوە و رایگەیاند ''ئەمە خواستی ئێمە نییە، بەڵكو دۆخێكە كە لێی دەترسێین''.
كیربی رایگەیاند لە سووریا یەكپارچەیی خاكی ئەو وڵاتە دەكرێتە ئامانج و گوتی: ''ئامانجی ئێمە یەكپارچەیی خاكی سووریا و بەڕێوەبردنییەتی لەلایەن دەسەڵاتێكەوە كە گەلی ئەو وڵاتە هەڵیبژاردبێت و جیاكاریی مەزهەبی نەكات. حكوومەتێك كە بەشار ئەسەدی تێدا نەبێت، هەست بە لێپرسراوێتی بكات بەرامبەر بە داهاتووی سووریا و وەڵامی پێداویستییەكانی بداتەوە. ئەمە جیاوازە لە دابەشبوون. لە حاڵەتی دابەشبووندا وڵاتەكە دابەش دەبێت بەسەر ژمارەیەك ناوچەی خۆبەڕێوەبەریدا و ئەمە دۆخێك نییە ئێمە خوازیاری بین''.
- ''ئەنجامەكان تائێستا مایەی دڵخۆشین''
كیربی ئاماژەی بەوە كرد كە لە نزیكەوە چاودێری پێشێلكارییەكان دەكەن لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەدا.
راشیگەیاند لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا هەواڵێكی جێگەی بایەخیان سەبارەت بە پێشێلكاریی رێككەوتنەكە پێ نەگەیشتووە و گوتی: ''ئەنجامەكان تائێستا مایەی دڵخۆشین''.
گوتیشی: "ناتوانم چاو لە پێشێلكارییە بچووكەكان بپۆشم و بڵێم هیچ پێشێلكاریەك نەكراوە. كاتێك گەیشتە دەستمان هەوڵ دەدەین كاری لەسەر بكەین. ئەوەش دۆخێكە كە پێویستە لایەنەكان لێی ئاگاداربن".
كیربی، ئەوەشی راگەیاند كە پاش رێككەوتنەكە توندوتیژی لە سووریا كەمی كردووە و هیچ گومانێكیشیان لەو بارەیەوە نییە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەنجامێكی هاوشێوەیان لەو هێرشە ئاسمانیانە بینیوە كە رووسیا ئەنجامی داوە و گوتی: "راستییەكی ماتماتیكیە. بەڵام هەڵسەنگاندنەكان بەردەوام دەبن لەبارەی ئەوەی كە ئایا رووسیا و رژێمی سووریا كێیان كردۆتە ئامانجی هێرشەكانیان".
- "ئەو بۆچوونە هەڵەیە كە دەڵێت میلیشیا شیعەكانی عێراق سەربە تارانن"
لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەو هەواڵانەی کە باس لەوە دەكەن حكوومەتی ئەمریكا داوای لە سەرۆكوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی كردبێت هێزە شیعیەكان پەرتەوازە بكات. كیربی ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو هەواڵانەی نەبیستووە، هاوكات زانیاری لەبارەی دیدی ئەمریكا لەسەر هێزە شیعەكانی عێراق خستە روو و گوتی: "لەو باوەڕەدانیم داواكارییەكی لەو شێوەیە كرابێت. ئەو بۆچوونە هەڵەیە كە دەڵێت تەواوی میلیشیا شیعەكان لەلایەن ئێرانەوە كۆنترۆڵ كراون بۆیە خراپن. تەواو بە پێچەوانەوە، زۆربەیان سەربە تاران نین یان هیچ پەیوەندییەكیان بە سوپای پاسدارانەوە نییە و زۆربەشیان دژ بە داعش دەجەنگن".