Orhan Topal,Abdullah Shukur
10 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2019
مەککە - AA
وەستان لەسەر کێوی عەرەفە یەکێکە لە روکنەکانی فەریزەی حەج و ئەمساڵیش حاجیان لەکاتی وەستانيان لەسەر ئەم کێوە، باران باری.
حاجیانی تورکیا دوای ئەنجامدانی نزای وەستان لەسەر کێوی عەرەفە لە لایەن سەرۆکی کاروباری ئاینی تورکیا، عەلی ئەرباش، حاجیان باوەشیان بەیەکدا کرد و لەم ساتەشدا بارانێکی بەخوڕ باری و دڵخۆشی حاجیانی دوو ھێندە کرد.
بارانەکە لە دوای یەک کاتژمێر لە نزاکردن لەسەر کێوەکە دەستیپێکرد و حاجیان لە نێو چادرەکان ھاتنە دەرەوە و بە ئاوی باران خۆیان فێنککردەوە.
بارانە بەخورەکە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند.