Emel Gözellik
06 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن – AA
به‌ربژێری دیموكراتییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، جۆ بایدن رایگه‌یاند كه كه‌س ناتوانێت دیموكراسییان لێ زه‌وت بكات.
بایدن له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی كه تویته‌ر به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه تاكوو ئێستا ئه‌مریكا به چه‌ندین قۆناغی تێكۆشاندا تێپه‌ڕیووه، نووسیوویه‌تی: "نه ئێستا و نه داهاتوو كه‌س ناتوانێت دیموكراسیمان لێ زه‌وت بكات".
جۆ بایدن پێشتر له ویلایه‌تی دێلاوێر رایگه‌یاند كه دڵنیان له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌به‌نه‌وه و داوای له لایه‌نگرانی كرد ئارام بگرن و پشوویان درێژ بێت.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: "ئەگەر دەنگە یاساییەکان هەژمار بکرێن من بە ئاسانی دەیبەمەوە! بەڵام ئەگەر دەنگە نایاساییەکان و ئەو دەنگانەی درەنگ گەیشتونەتە بنکەکان، هەژمار بکرێن، پارتی دیموکرات ئەم هەڵبژاردنە لە ئێمە دەدزێت، هەر بۆیە بایەخ بەم بابەتە دەدەین".
به‌پێی ئه‌نجامه به‌رایییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، هێشتا هیچ یه‌ك له‌و دوو به‌ربژێرانه نه‌یتوانیووه ژماره‌ی نوێنه‌ری پێویست به‌ده‌ست بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سه‌رۆكی ئه‌مریكا. هێشتا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه له ویلایه‌ته هه‌ره گرنگه‌كانی وه‌ك پێنسیلڤانیا، كارۆلینای باكوور، جۆرجیا، ئه‌ریزۆنا و نیڤادا روو نییه و ئه‌و ویلایهتانهش براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.