Cüneyt Karadağ,
22 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2019
بەرلین - AA
لە شاری بەرلین پایتەختی ئەڵمانیا ئافرەتان بەمەبەستی سەرنجراکێشان بۆ بەکارھێنانی پایسکل، باڵۆن و گوڵ و ئەکسێسواری دیکەیان بۆ رازاندنەوەی پایسکلەکانیان بەکارھێنا و لە شەقامەکانی ئەو شارە خولانەوە.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی رۆژی شارە بێ ئۆتۆمبێلەکانی جیھان، نزیکەی ١٠٠ ئافرەت لە کوداما ناوەندی شاری بەرلین کۆبوونەوە.
لەم چالاکییە رەنگاو رەنگەدا، ئافرەتان بە باڵۆن و گوڵ و ئەکسێسواری دیکە پایسکلەکانیان رازاندەوە و تا دەرگای براندانبێرگ-ی مێژوویی پەیدانیان خوڵاندەوە.
نوێنەری ئەو گرووپە بە ناوی سافیا یەزانال زانیاری لەسەر ئەم چالاکییەی ئافرەتان دا و رایگەیاند کە ئەم چالاکییە لە یەک کاتدا لە تورکیا و ١٢٠ وڵاتی دیکەی جیھان ئەنجامدراوە.
یەزانال جەختیشی لەوە کردەوە کە چالاکییەکە بریتییە لە چالاکی ھۆشیارکردنەوە و راشیگەیاند کە ئەوان بە دروشمی "لەبری بۆنی گزۆز لە شارەکان با بۆنی پارفوم (بۆن) ھەبێت" ئەم چالاکییەیان ئەنجامداوە.
سافیا ئاماژەی بەوەشکرد کە بەشداربووان کە ئەگەر خوازیاربن دەتوانن بنە نەمامێک پێشکەشی وەقفی دارستانی ئیجەی بکەن.