ئیسلامئاباد
ھێزە ئاسایشپارێزەکان لە ناوچەی دەرا بوگتی لە پارێزگای بەلوچستان رایانگەیاند: چەکدارانی نەناسراو ھێرشیان کردوەتە سەر ماڵی تارا خان سەرۆک ھۆزی ناوچەکە و لە ئاکامدا حەوت کەس کوژراون.
دووان لە کوژراوەکان ژن و منداڵن و تاراخانی سەرۆک ھۆز لەو ھێرشە بەسەلامەتی رزگاری بووە.
پارێزگای بەلوچستانی بە ھۆی شاخاوی بوون و بێ بەرھەمی زەوییەکانی ٤%ی نفوسی پاکستانی تێیادا نیشتەجێیە، لەو پارێزگایە کە لە سەر سنووری ئێرانە زۆر جار شەڕی چەکداریی لە نێوان ھۆزەکاندا روو دەدا.