Muhammet Ali Kemal
27 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2016
ئیسلاماباد - AA
له ئه‌نجامی هێرشێکی خۆکوژی‌دا له شارێکی یاریی له لاهوری پایته‌ختی ویلایه‌تی په‌نجابی پاکستان، 63 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا که له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی حکوومه‌تی ویلایه‌تی په‌نجابه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌کراوه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی‌دا له شاری یاریی ''گوڵشه‌ن ئیقباڵ'' 63 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 300 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها له روونکردنه‌وه‌که‌دا هاتووه ته‌قینه‌وه‌که له‌کاتێکدایه که به‌هۆی پشووی یه‌کشه‌ممه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر له هاووڵاتییان روویان له شاری یارییه‌که کردووه به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی کات و له‌نێو برینداره‌کاندا ژماره‌یه‌کی زۆر ژن و منداڵ بوونیان هه‌یه. باس له‌وه‌ش ده‌کرێت له‌دوای ته‌قینه‌وه‌که‌وه پشێویی درووست بووه و ژماره‌یه‌کی زۆر ئامبوڵانس و کارمه‌ندی پۆلیس ره‌وانه‌ی ناوچه‌که کراون.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه تیمه‌کانی لێکۆڵینه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن له هێرشه خۆکوژییه‌که‌دا هه‌شت کیلۆ مادده‌ی ته‌قینه‌وه به‌کارهاتووه.
لای خۆیشییه‌وه سه‌رۆکوه‌زیرانی پاکستان نه‌واز شه‌ریف له‌دوای رووداوه‌که‌وه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ پرسه‌ی له وڵات‌دا راگه‌یاند.
له‌به‌رامبه‌ریشدا رێکخراوی تاڵیبانی پاکستان ئه‌نجامدانی هێرشه‌که‌ی له ئه‌ستۆگرت و راگه‌یاندنه‌کانی پاکستانیش باس له‌وه ده‌که‌ن هێرشه‌که له‌لایه‌ن جه‌ماعه‌تول ئه‌حراری سه‌ر به رێکخراوی تاڵیبانی پاکستانه‌وه ئه‌نجامدراوه.
له‌دوای ته‌قینه‌وه‌که‌شه‌وه سه‌رکۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان پرسه‌نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی گه‌لی پاکستان کرد.