Mazın Asad
01 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2016
گوتەبێژی پنتاگۆن کۆک پیتر کۆک: "جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لەبارەی کشانەوەی لە رۆژئاوای فوڕات لە بەرەکاندا دەبینین. ھێشتا چارەسەرکردنی کێشەی بۆمبی دەستی ماوە. خەڵکی ناوچەکە و ھەندێک لە ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە ماون، ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن، بەڵام ھێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ رۆژئاوای فورات چووە و بەڵێنەکانی ھێناوەتەجێ کە لەو نێو ھێزانەدا یەپەگەش ھەیە".
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) پیتر کۆک رایگەیاند: "جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لەبارەی کشانەوەی لە رۆژئاوای فوڕات لە بەرەکاندا دەبینین. ھێشتا چارەسەرکردنی کێشەی بۆمبی دەستی ماوە. خەڵکی ناوچەکە و ھەندێک لە ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە ماون، ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن، بەڵام ھێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ رۆژئاوای فوڕات چووە و بەڵێنەکانی ھێناوەتەجێ کە لەو نێو ھێزانەدا یەپەگەش ھەیە".
کۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کە لە بارەگای پنتاگۆن سازی کرد و لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "پێشتر چەندین جار راتانگەیاندووە کە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، پەیەدە رۆڵێکی گرنگی ھەیە و لە دوای ئازاد کردنی منبج بۆ رۆژھەڵاتی فورات دەکشێتەوە و چەند رۆژێک پێشتریش گوتتان کە کشاوەتەوە، بەڵام تورکیا دەڵێت چەکدارانی پەیەدە/یەپەگە نەکشاونەتەوە. ئەم راستیە لەگەڵ قسەکانی ئێوە ناگونجێت. بۆچوونتان لەوبارەیەوە چییە؟" کۆک گوتی: "جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لەبارەی کشانەوەی لە رۆژئاوای فوڕات لە بەرەکاندا دەبینین. ھێشتا چارەسەرکردنی کێشەی بۆمبی دەستی ماوە. خەڵکی ناوچەکە و ھەندێک لە ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە ماون، ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن، بەڵام ھێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ رۆژئاوای فورات چووە و بەڵێنەکانی ھێناوەتەجێ کە لەو نێو ھێزانەدا یەپەگەش ھەیە".
لەبارەی ئەو ھەواڵانەی باس لەوە دەکات کە ئەو ناوچانەی لە لایەن سوپای سووریای ئازاد کۆنترۆڵ کراوە، بەڵگەنامەی پەیوەندی یەپەگە لەگەڵ پەکەکە دۆزراوەتەوە، لەوبارەیەوە کۆک راگەیاند کە ئاگاداری ئەو ھەواڵانە نییە.
گوتەبێژی پنتاگۆن لە درێژەدا گوتیشی: "دووبارەی دەکەمەوە کە پێمانوایە ئەو بەڵێنانەی ھێزەکانی سووریای دیموکرات بە ئێمەی داوە، جێبەجێی کردووە. بە تیروتەسەل باسی پشتگیریمان بۆ ھێزەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە کردبوو. ئەمە بارودۆخێکی ناروونە. لەگەڵ تورکیا راستەوخۆ تاوتوێی پێشھاتەکانمان کردووە. ھاوکات لەگەڵ ھاوبەشە ناوخۆییەکانی ناوچەکە گفتوگۆمان کردووە. لەوبارەیەوە بۆچوون و نیگەرانی خۆمان خستەڕوو و گوتمان کە ئامانجی سەرەکی داعشە. ھەوڵ دەدەین گشت ھاوبەشەکانی ھاوپەیمانان و ئەندامان لەم خاڵە چڕ بکەینەوە".
لە وەڵامی پرسیاری "کاتێک ئەمریکا لە باکووری سووریا چەک بۆ ھاوبەشەکانی دابین دەکات. چۆن دڵنیان لەوەی کە ئەو چەکانە ناکەوێتە دەستی یەپەگە/پەیەدە یاخود پەکەکە؟" کۆک لەوبارەیەوە گوتی: "ھیچ خاڵێک بۆ شتێکی لەو جۆرە لە ئارادا نییە. دەزانن کە تەقەمەنی بۆ ئەو گرووپانە دابین دەکەین. زۆر بە ھەستیاری چاودێری ئەو تەقەمەنیانە دەکەین کە بۆ کوێ دەچن. ئەوانەی لەگەڵ ئەم رێککەوتنە نەگونجێت ئەوە جارێکی دیکە پێداویستیان بۆ دابین ناکەین. لە سەرەتاوە ئەمەمان راشکاوی گوتووە".
لەبارەی دەنگۆکانی ناردنی ھێزی تایبەتی ئەمریکا بۆ رێگریکردن لە شەڕوپێکدادانی نێوان پەیەدە و ھێزەکانی تورکیا بۆ سووریا، کۆک رایگەیاند: "ناتوانم شوێنی ھێزە تایبەتەکان بڵێم".
گوتەبێژی پنتاگۆن ئەوەشی خستەڕوو کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ئارامی باڵی بەسەر باکووری سووریادا کێشاوە و بەو ھۆیەوە خۆشحاڵی دەربڕی.
کۆک روونیشی کردەوە کە ئاگاداری نیگەرانییەکانی تورکیان و لەوبارەیەوە لە نزیکەوە لەگەڵ تورکیا کار دەکەن و راشیگەیاند لەگەڵ ھاوبەشەکانی سووریا درێژە بە کارەکانیان دەدەن و بۆ جارێکی دیکە جەختی لەسەر خاڵی بەرەنگاربوونەوەی داعش کردەوە.
-"ھەواڵەکانمان چڕ کردووەتەوە"
گوتەبێژی پنتاگۆن لە بەشێکی قسەکانیدا ھەروەھا گوتی: "ھەوڵەکانمان بۆ نەھێشتنی نیگەرانی ھاوبەش و ئەندامانی ھاوپەیمانان چڕ کردووەتەوە. بەھۆی ھەستیاری و گرنگی دۆخەکە، ھەوڵی زیاترمان وەک لە پێشتر داوە".
لە وەڵامی پرسیارێک کە دەنگۆی بوونی کێشە لە پەیوەندی نێوان تورکیا و ئەمریکا ھەیە و لەوبارەیەوە لە ئێستادا پەیوەندییە سەربازییەکانی ھەردوو وڵات لە چ دۆخێکدایە، کۆک لەوبارەیەوە گوتی: "تورکیا ھاوپەیمانێکی گرنگی ناتۆ و ئەندامێکی ھاوپەیمانانە. ساڵانێکی زۆر کاری ھاوبەشمان درێژەی ھەیە و خاوەن رابردوویەکی مێژوویی باشین. ھەروەک رابردوو ھەوڵ دەدەین درێژە بەم پەیوەندییە بەھێزە بدەین. ھەندێک زەحمەتی لە ھەستیارییەکان ھەیە و لێ تێ دەگەین. لە پێناو نەھێشتنی ئەو نیگەرانییانە لەگەڵ تورکیا کار دەکەین".