Zehra Ulucak,Mehmet Şah Yılmaz
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٣٥ ملیۆن و ٧٠٩ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، یەک ملیۆن و ٤٦ هه‌زار و ٧٩ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٣٥ ملیۆن و ٧٠٩ هه‌زار و ٦٤٤ كه‌س، ٢٦ ملیۆن و ٨٧٨ هەزار و ٣٧٩ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و حەوت ملیۆن و ٧٨٥ هەزار و ٤٩٧ کەسیش هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا، حەوت ملیۆن و ٦٧٩ هه‌زار و ٦٤٤ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢١٥ هەزار و ٣٢ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.