Büşra Selvi Öğütcen
31 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، ١٠٣ ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ١٠٣ ملیۆن و ١٣٨ هه‌زار و ٦٦٨ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها دوو ملیۆن و ٢٢٩ هه‌زار و ٥٠٥ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، به جۆرێك تا ئێستا، ٢٦ ملیۆن و ٦٥٥ هه‌زار و ٧٤٠ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه و ٤٥٠ هه‌زار و ٣٨١ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به دوای ئه‌مریكاشدا به تۆماركردنی ١٠ ملیۆن و ٧٤٧ هه‌زار و ٩١ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه، هیندستان له ریزبەندی دووه‌م و به تۆماركردنی نۆ ملیۆن و ١٦٦ هه‌زار و ١٧٦ حاڵه‌تیش به‌ڕازیل له ریزبەندی سێیه‌مدا دێت.
له توركیاش تا ئێستا دوو ملیۆن و ٤٧٠ هه‌زار و ٩٠١ حاڵه‌ت تۆمار كراوه.
له رووی زۆرترین ژمارەی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی كۆرۆناوه به دوای ئه‌مریكادا به گیانله‌ده‌ستدانی ٢٢٣ هه‌زار و ٩٧١ كه‌س به‌ڕازیل له ریزبەندی دووه‌م و به گیانله‌ده‌ستدانی ١٥٤ هه‌زار و ٣١٢ كه‌سیش هیندستان له ریزبەندی سێیه‌مدا دێت.
هه‌روه‌ها له توركیا ٢٥ هه‌زار و ٨٦٥ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا ٧٤ ملیۆن و ٧٦٩ هه‌زار و ٧٦٧ تووشبوو له سه‌رتاسه‌ری جیهان لە ڤایرۆسەکە، چاكبوونه‌ته‌وه.