Sümeyye Dilara Dinçer
06 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سەرتاسەری جیهاندا بەرەو هەڵکشان دەڕوات.
بەپێی نوێترین ئەو ئامارانەی لە ماڵپەڕی "Worldometers" بڵاوکراونەتەوە تا ئێستا یەک ملیۆن و ٨٧٦ هەزار و ٢٤٣ کەس لە جیهاندا دوای توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوونیش گەیشتوەتە ٨٦ ملیۆن و ٨٣٩ هەزار و ٢٢٦ کەس، لەو ژمارەیەش ٦١ ملیۆن و ٥٦٤ هەزار و ٢٥٢ کەسیان چاکبوونەتەوە.
زۆرترین حاڵەتەکانی توشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا تۆمار کراوە کە ٢١ ملیۆن و ٥٧٨ هەزار و ٦٠٦ حاڵەتی توشبوون و ٣٦٥ هەزار و ٦٢٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان بووە،