Mazın Asad
02 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2016
ئیستانبوڵ
تۆڕی مافەكانی مرۆڤی سووریا ئاشكرای كرد لە هێرشەكانی مانگی ئاداردا كە زۆربەی لەلایەن رژێمی ئەنجام دراوە 623 هاووڵاتی سڤیل كوژراون.
بەپێی راگەیەنراوێكی تۆڕی مافەكانی مرۆڤی سووریا، لە دەستپێكی ئاگربەست و تاوەكو ئێستا لە سووریا 382 كەس لەلایەن رژێم، 10 كەس لە لایەن پەیەدە، 13 كەس لە لایەن رووسیا و ئەوانی دیكەش لە لایەن داعش و گرووپە تیرۆریستییەكانی دیكە كوژراون.
هاوكات ئاماژە بە پیشێلكارییەكانی رژێمی سووریا كراوە و راگەیەنراوە بەهۆی ئەوەی كە زۆربەی شەڕو پێكدادانەكان لە دەرەوەی شارەكان ئەنجام دراون، زانیارییان لەبارەی ژمارەی كوژراوانی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن لەبەر دەستدا نییە.
لە بەشێكی راگەیەنراوەكەدا روونیش كراوەتەوە كە ئەستەمە ژمارەیەكی دروست دەربارەی ژمارەی كوژاوانی هێزەكانی رژێم یاخود چەكدارانی داعش بدرێت.
رێكخراوەكە بە پێویستی دەزانێت پرسی پێشێلكارییەكانی ئاگربەستەكە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان یاخود دەزگاكانی دیکەی نێودەوڵەتی بەرز بكرێتەوە.