واشنتۆن
لە وڵایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا لە دژی شەڕ و پێکدادان و کیمیابارانی سوریا خۆپێشاندان ئەنجامدرا.
خۆپیشاندەران بە ھەڵواسینی لافیتەکانی "سوریا کیمیاباران مەکەن" ،"شەڕ راگرن" و "شەڕ لە سوریا بە ھیچ شێوەیەک قەبوڵ ناکرێت" ھاتنە سەر شەقام.
خۆپیشاندەران بە ھاوار و ئاپۆڕای "ئێمە شەرمان ناوێ" دژ بە ھێرشی ئۆباما بۆ سەر سوریا وەستانەوە.
ھەروەھا خۆپیشاندەران بۆ قوربانیانی چەکی کیمیایی ٢١ ئاب، لە بەردەم بارەگای کۆنگرێس مۆمیان داگیرساند.