Ercan Canbolat,Muhammet Ali Kemal
09 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2017
ئەنقەرە- AA
ئەو دادوەرە محافزکارەی کاندیدی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بوو بۆ ئەندامێتیی لە دادگای باڵادا، نێڵ گۆرسوش گوتەکانی ترەمپی لەبارەی دادگاکانەوە بە ''ناخهەژێن و رووخێنەر'' ناوبرد.
نێڵ گۆرسوش ئەو گوتە رەخنەئامێزانەی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لەگەڵ سیناتۆری دیموکراتی، ریچارد بلومێنتاڵ کردووە.
ریچارد بلومێنتاڵ بەکەناڵی سی ئێن ئێنی راگەیاندووە کە گۆرسوش رەخنەی لە لێدوانەکانی ترەمپ لەبارەی دادگاکانەوە، گرتووە و گوتوویەتی ''بەبڕوای ئەو دادوەرە، گوتەکانی دۆناڵد ترەمپ ناخهەژێن و رووخێنەر بوون و بەشێوەیەکی روونیش ئەوەی هێناوەتە سەر زمان''.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دوای دەستبەکاربوونی، دادوەری ویلایەتی کۆلۆرادۆ، نێل گۆرسوشی وەک کاندید بۆ ئەو جێگە بەتاڵەی لە دادگای باڵادا هەبوو، دەستنیشان کردبوو.