Muhammet Ali Kemal
20 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2016
پاڵێوراوی کۆتایی پارتی کۆماریخوازەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردە سەرۆکایەتییەکەی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ بوو.
دوێنێ ئێوارە لەمیانەی کۆنگرەی نیشتمانیی پارتی کۆماریخوازەکان لە شاری کلیڤلاندی ویلایەتی ئۆهایۆ، پاڵاوتنی ترەمپ بووە فەرمی.
بۆ ئەوەی یەکێک لە بەربژێرە سەرەتاییەکانی پارتەکە گرەنتی پاڵێوراوێتییەکەی بکات، پێویستە لە کۆی دەنگی دوو هەزار و ٤٧٢ ئەندامی کۆنگرە، پێویستە لە نیوە زیاتری ئەو ژمارەیە بەدەست بهێنێت.
لە دەنگدانەکەی دوێنێ ئێوارەدا ترەمپ توانی بە ئاسانی دەنگی هەزار و ٢٣٧ ئەندامی کۆنگرە بەدەست بهێنێت و بە فەرمی ببێتە پاڵێوراوی پارتی کۆماریخوازەکان.
کوڕەکەی ترەمپ، دۆناڵد ترەمپ جونیەر رایگەیاندووە کە باوکی بەپشتیوانیی ئەندامانی کۆنگرە لە ویلایەتی نیویۆرک توانیویەتی دەنگی زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرە کۆبکاتەوە.
لەدوای ئەوەیپاڵاوتنی ترەمپ بوو بە فەرمی، ناوبراو لە تویتەرەکەیدا رایگەیاند: "شەرەفێکی گەورەیە کە ببیتە پاڵێوراوی پارتی کۆماریخوازەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا. کاری زۆر دەکەم و هەرگیز بێ ئومێدتان ناکەم. ئەمریکا لەپێش هەموو شتێکەوەیە''.