Sangar Hamad Azeez
07 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2018
ئهنقهره - AA
هەڵبژاردنی نیوەی یەکەم بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا بەڕێوەچوو. سەرکەوتنی دیموکراتەکانیش لە ئەنجوومەنی نوێنەران کارەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە دوو ساڵی داهاتوو زەحمەت دەکات، چونکە ئەوان زۆرینەن و دەتوانن یاساکان تێبپەڕێنن یان پەسندی نەکەن.
لە سیاسەتی ئەمریکا، ئەگەر کۆتایی بە فشارەکانی پارتی کۆمارییەکانیش هاتبێت بەڵام دەسەڵاتیان زیادی کردووە
دیموکراتەکان لەمەودوا دەتوانن هەر یاسایەک بیانەوێت لە کۆنگرێس بە زۆرینەی دەنگ بلۆکی بکەن و نەهێڵن تێبپەڕێت
دیموکڕاتییەکان دەتوانن پرۆژەیەک پێشکەشبکەن بۆ دورخستنەوەی ترەمپ. بەڵام بەهۆی ئەوەی زۆرینەی ئەنجوومەنی پیران کۆمارییەکانن ناتوانن پرۆژەکە تێبپەڕێنن
لە زۆر بابەتدا کە ترەمپ و کۆمارییەکان ویستیان بە یاسا بیگۆرن دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەتوانن رێگری لێبکەن

لە هەڵبژاردنی نیوەی یەکەم بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران ژمارەی ئەندامانی ئافرەت بۆ ١٠٠ کەس بەرزبوویەوە و بەم پییەش ژمارەی پێوانەی تۆمارکرد
ئەنجوومەنی نوێنەران دەتوانن ببنە بەربەست بەرامبەر بە زۆرێک لە کارەکانی ترەمپ
دیموکراتەکان لە کۆمیتەی ئەنجوومەنی نوێنەران سەبارەت بە بابەتەکانی بودجە،خەرجی و دەستێوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەتوانن لێپرسینەوە بکەن
دیموکراتەکان ئەو بەڵێنانەی کە لە هەڵبژاردن دابوویان لەبارەی چاکسازییەکان لە کەرتی تەندروستی و کۆچبەران، دەیبەنە سەر