Enes Canlı,Rewa Mahmood Hasan
18 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2019
ئەنقەرە - AA
دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە یەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراوی میسر، محەمەد مورسی بە هۆی جەڵدەی دڵەوە گیانی لەدەست دابێت.
تەلەڤیزیۆنی میسر بڵاویکردەوە کە محەمەد مورسی وەرەمێکی هەبووە لە جۆری "Benign tumor" و بەردەوام لەژێر چاودێری پزیشکیدا بووە و بە هۆی جەڵدەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.
دوای مردنە لە ناکاوەکەی مورسی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی، داوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بێلایەنانە دەکەن لە هۆکاری مردنەکەی.
دوێنێ داواکاری گشتی میسری لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە مورسی ئەو کاتەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە ، گیانی لەدەستدابوو و هیچ برینێک بەسەر جەستەیەوە دیار نەبوو.