Ali Cura
16 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2021
مۆسكۆ-AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، سێرگی لاڤرۆڤ ئاشكرای كرد، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له قه‌یرانی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنووری بێلاڕووس-پۆڵه‌ندادا سیاسه‌تی ده‌بڵ مۆراڵی په‌یڕه‌و ده‌كات.
سێرگی لاڤرۆڤ له دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌فریقا، مووسا فه‌قێ محه‌مه‌د، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا، لێدوانی له‌باره‌ی قه‌یرانی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنووری نێوان بێلاڕووس-پۆڵه‌ندا دا.
لاڤرۆڤ باسی له‌وه كرد، وڵاته‌كه‌ی هه‌موو شتێكی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانه‌كه كردووه و، سه‌رۆكی روسیا، ڤلادیمیر پوتین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌ورووپا ئه‌نجام داوه له‌نێویشیاندا سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا. راشیگه‌یاند: "داوای هاوكاریی له ئێمه ده‌كرێت و ئێمه ئاماده‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ئه‌و هاوكارییه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا باسی له‌وه‌ش كرد، پێویسته قه‌یرانی كۆچ له نێوان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و بێلاڕووسدا چاره‌سه‌ر بكرێت و په‌یوه‌ندیی نێوان سه‌ركۆماری بێلاڕووس، ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشێنكۆ و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵی به كارێكی ئه‌رێنی ناوبرد.
سێرگی لاڤرۆڤ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه لایه‌نه‌كان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی درێژه به گفتوگۆ و دایه‌لۆگی نێوانیان بده‌ن و رایگه‌یاند: "به‌ڕاستی هیوادارم له‌به‌ر ئه‌وبه‌ری سنوور، له‌لای لایه‌نی پۆڵه‌ندی هۆشمه‌ندیی باڵاده‌ست بێت".
لاڤرۆڤ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له قه‌یرانی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنووری بێلاڕووس-پۆڵه‌ندادا سیاسه‌تی ده‌بڵ مۆراڵی په‌یڕه‌و ده‌كات و سه‌باره‌ت به شه‌پۆلی كۆچ له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و وڵاتانی به‌ڵقانه‌وه، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌وڵ ده‌دات به هاوبه‌شی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
گوتیشی: "له‌م دۆخه‌دا پۆڵه‌ندا به ته‌واوه‌تی شیرازهكه تێك ده‌دات. كاربه‌ده‌ستانی برۆكسلیش ئه‌وه‌نده به روونی سیاسه‌تی ده‌بڵ مۆراڵی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، زۆر به باشی له‌وه تێده‌گه‌ن كه خۆیان خزاندووه‌ته چ دۆخێكی چه‌نده نه‌خوازراوه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاسكرایشی كرد، هێزه ئه‌منییه‌كانی پۆڵه‌ندا به ئاو و گازی فرمێسڕێژ به‌ره‌وڕووی ئه‌و كۆچبه‌رانه بووه‌ته‌وه كه ویستوویانه سنووری وڵاته‌كه‌ی ببه‌زێنن و ته‌قه‌ی به‌سه‌ردا كردوون و ئه‌مه‌ش مایه‌ی قبوڵ كردن نییه.