Betül Yürük
13 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرس رایگه‌یاند: "جه‌نگی سارد گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به تۆڵه‌وه به‌ڵام بهجیاوازیهكهوه؛ وه‌ك رابردوو ئه‌و میكانیزم و بڕوایه‌ی هه‌ڵكشانی بارگرژییه‌كانی ئاڕاسته ده‌كرد ئیدی نه‌ماوه".
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، له‌سه‌ر داوای رووسیا به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له سووریا و دوواین پێشهاته‌كانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتێرس كه به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كرد هۆشداریدا له‌وه‌ی كه "پشێووی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاشتیی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی".
گوتێرس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی گرێ كوێره‌یه‌كی راسته‌قینه بووه‌ته‌وه و، گوتی: "جه‌نگی سارد گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به تۆڵه‌وه به‌ڵام بهجیاوازیهكهوه؛ وه‌ك رابردوو ئه‌و میكانیزم و بڕوایه‌ی هه‌ڵكشانی بارگرژییه‌كانی ئاڕاسته ده‌كرد ئیدی نه‌ماوه".
هه‌روه‌ها گوتێرس باسی له‌وه كرد كه جه‌نگی سووریا ئه‌مڕۆ جددی ترین قه‌یرانه كه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاشتیی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی و، له سووریادا گه‌واهیده‌ری جه‌نگی گرووپێكی زۆری چه‌كداری، ژماره‌یه‌كی زۆر میلیشیا نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی، جه‌نگاوه‌ران كه له هه‌موو شوێنێكی جیهانه‌وه هاتوون، رێكخراوی تیرۆریستیی جۆراوجۆر و جه‌نگی بریكاری ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتانن و، گوتی: "هه‌ڵكشانی بارگرژی و رێكنه‌كه‌وتن له‌باره‌ی دروستكردنی میكانیزمه لێپرسینه‌وه ده‌بێته هۆی بارگرژی سه‌ربازیی".