Ahmet Nurduhan
11 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2022
بێلگراد – AA
سەرکۆماری سربیا، ئەلێکساندەر ڤوجیج داوا لە هێزی ئاشتیپارێزی ناتۆ لە کۆسۆڤۆ دەکات پۆلیس و سوپای سربیا لە باکووری کۆسۆڤۆ جێگیر بکات.
ئەلێکساندەر ڤوجیج لە پەیامێکدا کە ئاراستەی گەلەکەی کردووە بە ئاماژەدان بە رووداوەکانی ئەم دواییەی باکووری کۆسۆڤۆ، ئاماژەی بەو داوە کە داوا لە هێزی ئاشتیپارێزی ناتۆ لە کۆسۆڤۆ دەکات پۆلیس و سوپای سربیا لە باکووری کۆسۆڤۆ جێگیر بکات.
سەرکۆماری سربیا، ئەلێکساندەر ڤوجیج لەمبارەیەوە گوتی: "پەیامی هاووڵاتییانمان رادەگەیەنم کە بۆ مانەوە لە ژیان و پاراستنی خانەوادەکانیان 'خۆڕادەستکردن' لە ئارادا نییە. ئەمە بڕیاری دەوڵەتە و دەبێت هەموو کەس بیزانێت. وەک خۆم باکم نییە لەو باجەی دەیدەم".
ئەلێکساندەر ڤوجیج بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە ئەو وەک کەسی خۆی بە درێژایی ماوەی ١٠ ساڵی رابردوو رێزی لە تەواوی رێککەوتننەکان گرتووەتە بە رێککەوتنی بڕۆکسل-یشەوە.
بەرلە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ١٨ی کانوونی یەکەم لە چوار شارەدێی باکووری کۆسۆڤۆ کە زۆربەی دانیشتووانەکەی سرب-ن گرژی لەنێوان کۆسۆڤۆ و سربیا رووی داوە.
لە کاتێکدا لایەنی کۆسۆڤۆ ئاماژە بەوە دەدات کە بەرلە هەڵبژاردنەکان ئاسایشی ناوچەکەی پاراستووە، لایەنی سربیا ئاماژە بەوە دا کە هەوڵ دەدرێت سربەکان لە ناوچەکە دوور بخرێنەوە.
کۆسۆڤۆ لە ٢٠٠٨ تاکلایەنانە سەربەخۆیی راگەیاند، بەڵام سربیا، کۆسۆڤۆ بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت.