Muhammet Ali Kemal
24 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2017
جیددە - AA
لە سعوودیە ماڵپەری هەریەک لە کەناڵەکانی جەزیرە و بین سپۆرت و ماڵپەڕە قەتەرییەکانی دیکە، لەدوای نیوە شەوی رابردووەوە، کردنەوەیان ئاسایی بووەتەوە.
لەدوای قەیرانی نێوان قەتەر و ژمارەیەک لە وڵاتە عەرەبییەکان، لە مانگی ئایاردا هەریەک لە ماڵپەڕەکانی کەناڵی جەزیرە و کەناڵەکانی بین سپۆرت و ماڵپەڕە قەتەرییەکانی دیکە، فلتەر کرابوون و نەدەتوانرا بکرێنەوە، لە ئێستاشدا و دوای لابردنی فلتەری سەر ئەو ماڵپەڕانە، هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمی لەوبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.
هاوکات ئەندامی دیوانی پاشایەتی سعوودیە، سعود قەحتانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوەکرد، کرانەوە و دەستراگەیشتن بە بە ماڵپەڕی کەناڵی جەزیرە و ماڵپەڕە قەتەرییەکانی دیکە، بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوەیە و لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا دووبارە فلتەر دەکرێنەوە و ریگا بە کردنەوەیان نادرێت.