دیمەشق
سەربازانی سوپای سوریا لە چەند شارێکی جیادا ھێرشیان کردە سەر خەڵکی نارازی لە دەسەڵات و بە گوێرەی ھەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە ١٢٠ لەو ھێرشانەدا کوژراون کە ١٧ منداڵ و ١٦یان ئافرەت بوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤ لە سوریا رایگەیاند، سوپای سوریا ھێرشی وشکانی و ئاسمانی کردۆتە سەر چەندین لەو شارانەی کە دان بە حکومەتی ئێستای سوریا نانێن. ھێرشەکان زۆر توند بوون بە چڕی بۆردوومانیان دەکرد.
ژمارەی کوژراوان بەمشێوەیە بوو:
حەڵەب ٦١ کەس
دیمەشق ٢٣
ئیدلیب ١١ کەس
قنیترە ٦ کەس
دیرە ٦ کەس
دەیرەز ور ٤ کەس
حوما ٢ کەس
حەمس ٣ کەس
سووەیدا ٤ کەس
کۆی کوژراوان لە تەواوی شارەکاندا گەیشتە ١٢٠ کەس.
لە راگەیەنراوەیەکی رێکخراوی مافی مرۆڤدا ھاتووە ٢٧ لە کوژراوان، ئەندامانی سوپای سوریای ئازادن.
بەپێی روونکردنەوەیەکی ئەنجوومەنی گشتیی شۆڕش لە سوریا، ھێزەکانی سوپای سوریا موشەکیان ھاوێشتۆتە گەڕەکەکان و چەندین خانوویان خاپوورکردووە. ھەروەھا کارەبا پچڕاوەو پشێوییەکی زۆر لە ناوچە بۆردومانکراوەکانی دوما، یەرمووک، دارەییە، قابوون، بەرزە دروست بووە.