Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,1 23
02 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر ئیدلب، ١٤ سڤیل کوژران و ٢٧ی دیكه‌یش برینداربوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند كه رژێمی سووریا به‌رده‌وامه له هێرشه ئاسمانییه دڕنده‌ییه‌كانی بۆسه‌ر هاووڵاتییانی سڤیل له ئیدلب.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆ كرانه سه‌ر دوو بازاڕگا و ژماره‌یه‌ك ناوچه سڤیلنشین، ١٤ هاووڵاتی سڤیل كوژران كه ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵیان له‌نێودایە و ٢٦ سڤیلی دیكه‌یش برینداربوون".
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له خانه‌ی چاودێری فڕۆكه‌ی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆن وه‌رگیراوه، ئاماژه‌ی به‌وه كراوه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له كاته‌كانی به‌یانییه‌وه هێرشی ئاسمانیی ده‌كه‌نه سه‌ر گونده‌كانی كه‌فر سكین و حیراقی له باشووری ئیدلب.
له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌وه تا ئێستا، به‌هۆی هێرشی سه‌ربازانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، ئه‌و گرووپه تیرۆریستیانه‌ی ئێران پشتیوانیان ده‌كات و رووسیا، نزیكه‌ی 62 هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره بوون.
له واژووكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی 17ی ئه‌یلوولی 2018ی نێوان توركیا و رووسیا تا ئێستا به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێم و رووسیاوه بۆسه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب زیاتر له هه‌زار و 300 هاووڵاتی مه‌ده‌نی له ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب کوژراون. هه‌روه‌ها له میانی ساڵی رابردوودا له‌و شوێنانه‌وه‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ریان چڕبووه‌ته‌وه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناچار به كۆچ و ده‌ربه‌ده‌ری بوون یەک ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه.