Ahmet Yusuf
14 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
عەفرین - AA
لە ئاکامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شاری عەفرین کە لەژێر کونتڕۆڵی هێزەکانی باکووری سووریا، سێ کەس کوژران و ٣٢ ی دیکە برینداربوون.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، بارهەڵگرێکی بچووکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی خۆجێی رایگەیاند، ئەو تەقینەوانەی لە ناوچە رزگارکراوەکانی باکووری سووریا روودەدەن لەلایەن تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە ئەنجام دەدرێن، بەڵام ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە راناگەیەنێت چونکە هاووڵاتییانی سڤیل دەکاتە ئامانج.
تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە بە بەردەوام عەفرین و ناوچەکانی دیکەی ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای نیشتمانی سووریا دەکەنە ئامانج.