Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
05 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2017
واشنتۆن - AA
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، برێت مەکگۆرک ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نزیكه‌ی دوو هه‌زار چه‌كداری داعش له ره‌ققه ماون.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مه‌كگۆرك باسی له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه كرد كه دژ به رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ئه‌نجامدراون.
مه‌كگۆرك باسی له‌وه كرد كه پیشبینی بوونی نزیكه‌ی دوو هه‌زار چه‌كداری داعش له ره‌ققه ده‌كه‌ن و، گوتی: "داعش ئه‌مڕۆ له ره‌ققه له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك كه ماوه‌ته‌وه شه‌ڕ بۆ مانه‌وه‌ی ده‌كات. به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانمان له ره‌ققه نزیكه‌ی دوو هه‌زار چه‌كداری داعش ماونه‌ته‌وه".
برێت مه‌كگۆرك ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه داعش له 2014ه‌وه، نزیكه‌ی 70 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی له سووریا و عێراق له‌ده‌ستداوه و، گوتی: "له‌و ناوچانه‌ی له عێراق كۆنترۆڵی كردبوون نزیكه‌ی %78ی له‌ده‌ستداوه، له سووریاش نزیكه‌ی %58ی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه".
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، برێت مه‌كگۆرك ئه‌وه‌یشی ئاشكراكرد نزیكه‌ی 20 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه كه له ده‌ست ریكخراوی تیرۆریستیی داعش رزگاركراوه، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا كۆنترۆڵكراوهتهوه.
مه‌كگۆرك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به داعش كۆتایی هاتووه و، گوتی: "له ئێستادا %45ی ره‌ققه له داعش پاككراوه‌ته‌وه".