Eşref Musa,Mohamad Misto,Muhammed Temim Hocaoğlu
09 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2020
حەسەکە- AA
لە پارێزگای حەسەکە رۆژهەڵاتی سووریا کە لەئێستادا لەژێر کۆنترۆڵی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە-دایە، تیرۆریستە زیندانیکراوەکانی داعش مانیان گرت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، شەوی رابردوو لە گرتووخانەی ناوچەی گەویران سەربە پارێزگای حەسەکە کە لەژێر کۆنترۆڵی پەکەکە/یەپەگە-دایە، تیرۆریستە بەندکراوەکانی داعش بەهۆی نەبوونی مەرجە تەندروستییەکان و خراپی زیندانەکەیانەوە مانیان گرت.
لە بەندینخانەکەدا، نزیکەی چوار هەزار و ٥٠٠ تیرۆریستی داعش هەن کە هاووڵاتی ٥٠ وڵاتی جیاوازن.
لە مانگەکانی رابردووشدا هەر لەو بەندینخانەیەدا، بەهۆی خراپی مەرجەکانی ژیانەوە مانگرتن روویدابوو، بەڵام مانگرتنەکە بە پاڵپشتی هەلیکۆپتەری هێزەکانی هاوپەیمانان سەرکوتکرابوو.