Burak Karacaoğlu,Eşref Musa
08 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2018
ئیدلب - AA
لە ئاكامی هێرشی فڕۆكه جەنگییەکانی رووسیا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت نو‌عمان سەر بە پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، 10 كه‌س کوژران و 20ی دیكه‌ش برینداربوون.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدلب، مستەفا حاج یوسف لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوه‌كرد كه هێرشە ئاسمانییه چڕه‌کان بۆ سەر ئیدلب به‌رده‌وامە و گوتی: "له ئاكامی ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی کە شه‌وی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت نو‌عمان ئەنجامیاندا، 10 مەدەنی کوژران و 20ی دیكه‌ش برینداربوون".
هاوكات ئه‌بو به‌حر یه‌كێك له كارمه‌ندانی خانه‌ی چاودێری فڕۆكهکان سه‌ر به ئۆپۆزسیۆن، رایگه‌یاند "رووسیا له پاڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان هێرشه‌كانی به‌و مووشه‌كه بالستیانهش كه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتییه جه‌نگیانه‌وه كه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست جێگیریكردوون، ئه‌نجام ده‌دات".
ئیدلب، ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه و ماوه‌ی دوو مانگه رووبه‌ڕووی هێرشی ئاسمانیی چڕبووه‌ته‌وه. ته‌نها له هێرشه‌كانی مانگی كانوونی دووه‌می رابردوودا، 211 مەدەنی كوژراون و هه‌زار و 447ی دیكه‌ش برینداربوون.