And Demir
09 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2019
هێڵسنكی - AA
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی فینلاند، سانا مارین كه ته‌مه‌نی 34 ساڵه، دوای ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ده‌بێته گه‌نجترین سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌کەی هەروەها نازناوی گەنجترین سه‌رۆكوه‌زیران لەسەر ئاستی جیهان بەدەست دەهێنێت.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی فینلاند، ئانتی رینی به‌هۆی له‌ده‌ستدانی پشتیوانی هاوبه‌شه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، پارتی سۆسیال دیموكرات (SDP)، سانا مارین-ی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ پێشنیازكرد.
حكوومه‌تی نوێ كه سبه‌ی رادەگەیەنرێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌ركۆماره‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت، سانا مارین-ی تەمەن 34 ساڵ ده‌بێته گه‌نجترین سه‌رۆكوه‌زیران له جیهاندا.
له‌م نێوه‌نده‌دا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئانتی رینی كه ده‌ستی له‌کاركێشاوه‌ته‌وه بكرێت به جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها تا به‌ستنی كۆنگره كه ساڵی داهاتوو ده‌كرێت وه‌ك سه‌رۆكی گشتیی پارتی سۆسیال دیموكرات (SDP) ده‌مێنێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌گه‌ر له كۆنگره‌ی پارتی سۆسیال دیموكرات (SDP)دا، سانا مارین به سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه هەڵببژێردرێت، ئه‌وا ته‌واوی سه‌رۆكی پارته‌كانی نێو هاوپه‌یمانی چهپڕەوەکان ده‌بن به ئافره‌ت.