Büşra Selvi Öğütcen
27 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2022
ئەنقەرە - AA
فینلاند بەهۆی هێرشە سەربازییەکەی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، بڕیاری داخستنی کایەی ئاسمانیی خۆی بەڕووی فڕۆکەکانی رووسیا دا.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەورووپا وەزیری گواستنەوەی فینلاند، تیمۆ هاراککا لە هەژمارەکانیی خۆی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردەوە، فینلاند لە ئامادەکاریدایە کە کایەی ئاسمانیی خۆی بەڕووی فڕۆکەکانی رووسیا قەدەغە بکات.
تیمۆ هاراککا بێ ئاماژەدان بە وادەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە رایگەیاند "لە ماوەیەکی نزیکدا" بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.
فینلاند بە درێژایی هەزار و ٣٠٠ کیلۆمەتر هاوسنوورە لەگەڵ رووسیا.
پێشتر هەریەک لە وڵاتانی بەریتانیا، بولگاریا، چیک، پۆڵەندا، رۆمانیا، سلۆڤێنیا، لاتڤیا، لیتوانیا، ئیستۆنیا و ئەڵمانیا بڕیاری داخستنی کایەی ئاسمانیی خۆیان بەڕووی رووسیادا دابوو.
لە بەرامبەریشدا رووسیا کایەی ئاسمانیی خۆی بەڕووی بەریتانیا، بولگاریا، چیک، پۆڵەندا و رۆمانیا داخستبوو.