123
15 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2019
هێلسینكی – AA
ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر كه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌رده‌بڕی دژی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی له فینلاند هێرشیان كرده سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی توركیا له هێلسینكی و به‌شێك له شووشه‌كانی ته‌لاری باڵیۆزخانه‌كه‌یان شكاند.
گرووپێكی ٢٥٠ كه‌سی له هێلسینكی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی دژی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی کە به ئامانجی له‌ناوبردنی هه‌وڵی دروستكردنی رێره‌وی تیرۆر له سنووره‌كانی باشووری توركیا و هێنانه‌دی ئاشتی و ئارامی له باكووری سووریا له لایه‌ن سوپای توركیاوه دژبە رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و داعش ئه‌نجام ده‌درێت.
به هۆی خۆپیشاندانه‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك له شه‌قامه‌كانی شاره‌كه به رووی هاتوچۆدا داخران و خۆپیشاندانه‌كه له گه‌ڕه‌كی كایڤۆپویستۆ به‌رده‌وام بوو كه زۆربه‌ی باڵیۆزخانه‌كانی وڵاتان له‌وێن.
گرووپه‌كه كه‌وتنه جۆش و به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا به‌ڕێ كه‌وتن،به‌ڵام پۆلیس رێگه‌ی پێنه‌دان له‌وێ نزیك ببنه‌وه، دواتر به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌ی توركیا به‌ڕێ كه‌وتن و به به‌رد و شتی ره‌ق هێرشیان كرده سه‌ر ته‌لاری باڵیۆزخانه‌ی توركیا. له ئاكامدا چوار شووشه‌ی ته‌لاره‌كه شكان، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌و به‌رد و شته ره‌قانه به‌ر نهۆمی باڵیۆزخانه نه‌كه‌وتن.
به‌مهۆیه‌وه خاوه‌ن پشكانی ته‌لاره‌كه سكاڵایان له سه‌ر گرووپه‌كه تۆمار كرد و پۆلیسیش به‌مهۆیه‌وه خۆپیشانده‌رێكی ده‌ستگیركردووه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات.