Atila Altuntaş
01 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2018
ستۆكۆڵم - AA
پرۆتێستۆكردنی سنوورداشكردنهوهی په‌نابه‌رێک له‌لایه‌ن چالاكوانێكه‌وه لە هێلسینکی پایتەختی فینلاند، بووه هۆی دواكه‌وتنی گه‌شتی فڕۆكه‌یه‌ک.
به‌پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی فینلاند YLE، فڕۆكه‌ی سه‌ربه هێڵی ئاسمانیی فینئایر كه دوێنێ له فڕۆكه‌خانه‌ی ڤانتا گه‌شتی نێوان هێلسینکی - به‌رلینی ئه‌نجامداوه و، په‌نابه‌رێكی هه‌ڵگرتووه كه سنوورداشدهكرایهوه، به‌هۆی پرۆتێستۆكردنی له لایه‌ن چالاكوان و ئەندامی پارتی سه‌وز، پێنانین گه‌شته‌كه‌ی بۆ چەند خولەکێک دواکەوت.
پێنانین له رێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی فه‌یسبووك راسته‌وخۆی كرده‌وه و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه په‌نابه‌ره‌كه به زۆر ده‌بردرێت، هه‌روه‌ها داوای كرد بریاری سنوورداشكردنهوهكه رابگیرێت.
پێنانین باسی له‌وه كرد كه پیش‌تر پلانی ئه‌و پرۆتێستۆیهی دانه‌ناوه و لەناکاو به‌بڕیاری سنوورداشكردنهوهكهی زانیوه و، ناشزانێت کە په‌نابه‌ره‌كه ره‌وانه‌ی چ وڵاتێك كراوه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی په‌یوه‌ندییه‌كانی هێڵی ئاسمانیی فینئایر، ماری كانیرڤا رووداوه‌كه‌ی پشت‌راست كرده‌وه و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چالاكوانه‌كه به‌یاوه‌ری پۆلیس له فڕۆكه‌كه هێنراوه‌ته خواره‌وه و، فڕۆكه‌كه‌ش ١٠ خولهك دره‌نگتر ده‌ستی به‌گه‌شته‌كه‌ی كردووه.