Mutlu Demirtaştan,Mohammed Baqi Hussein
17 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی رایگه‌یاند، یاریزانی پورتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ده‌یه‌وێت ژیانی وه‌رزشیی له ریال مه‌درید ته‌واوبكات.
له لێدوانێکی بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی یانه‌كه، كریستیانۆ رایگه‌یاند، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان و گوتی: "هێشتا وره‌م به‌رزه. ده‌مه‌وێت ژیانی وه‌رزشیم له ریال مه‌درید ته‌واو بكه‌م، به‌ڵام بێگومان ئه‌مه ته‌نها به‌منه‌وه په‌یوه‌ست نییه. من خاوه‌نی یانه‌كه نیم. ئه‌وه‌ی بهمن ده‌كرێت ئه‌وه‌یه، چیم له ده‌ست بێت بۆ یانهكهمی ئه‌نجام بده‌م. له مه‌یدانه‌كه‌دا كاری خۆم ده‌كه‌م و پێم وایه به‌باشی ئه‌نجامی ده‌ده‌م".
یاریزانه ته‌مه‌ن 32 ساڵه‌كه، له‌باره‌ی ئه‌و یارییه‌ی كه بڕیاره 23ی مانگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌نجامی بده‌ن گوتی: "ئومێده‌وارم له بارسێلۆنای ببه‌ینه‌وه. هه‌وڵده‌ده‌ین چێژ له‌و یارییه ببینین كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. هه‌موو رۆژێك متمانه‌یه‌كی زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنین. خۆمان به‌ره‌وپێش ده‌به‌ین و تا كۆتایی به‌ئاسانی ده‌ڕۆین".
كریستیانۆ راشیگه‌یاند، به بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی جامی یانه‌كانی فیفا كه توانییان به گۆڵێكی خاوێن له گریمیۆی ببه‌نه‌وه، خۆشحاڵن و گوتی: "ریال مه‌درید پێشتر له ساڵێكدا پێنج نازناوی به‌ده‌ست نه‌هێنابوو. بۆ سه‌ركه‌وتن له‌مه‌دا به وره‌یه‌كی زۆر به‌رزه‌وه چووینه مه‌یدانه‌وه. سه‌ركه‌وتنێكی كاریگه‌رمان به‌ده‌ست هێنا".
كریستیانۆ له‌م وه‌رزه‌دا، 20 یاریی به درێسی ریاله‌وه ئه‌نجامداوه و 15 گۆڵی تۆماركردووه.