Zana Natık Kerem
15 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2019
تەرابلوس ــ AA
راگەیەندرا کە سەربازانی کەتیبەیەکی سەربە ھێزەکانی لیوا خەلیفە حەفتەر بە چەک و تەقەمەنییەیەوە لە باشووری تەرابلوس خۆیان رادەستی ھێزەکانی سەربە حکوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا کردووە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی "گڕکانی توڕەیی" راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەداوە کە ٢٥ چەکداری سەربە ھێزەکانی لیوا خەلیفە حەفتەر بە ١٠ ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە خۆیان رادەستی ھێزەکانی حکوومەتی تەبایی نیشتمانی کردووە.
ئۆپەراسیۆنی "گڕکانی توڕەیی" لە لایەن ھێزەکانی سەربە حکوومەتی تەبایی نیشتمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێزەکانی سەربە لیوا خەلیفە حەفتەر راگەیەندراوە.
تا ئێستا ھیچ روونکردنەوەیەک لەوبارەیەوە لە لایەن ھێزەکانی سەربە لیوا خەلیفە حەفتەرەوە بڵاونەکراوەتەوە.
لە چواری ئەم مانگەدا، ھێزەکانی سەربە لیوا خەلیفە حەفتەر ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شاری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا دەستپێکرد و لە بەرامبەردا، رۆژی یەکشەممە حەوتی نیسان گوتەبێژی ھێزەکانی سەربە حکوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا، عەقید محەمەد قنونو دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی لەژێرناوی "گڕکانی تووڕەیی" بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێزەکانی خەلیفە حەفتەر راگەیاندبوو.
لەئێستادا شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی سەربە لیوا خەلیفە حەفتەر و ھێزەکانی سەربە حکوومەتی تەبایی نیشتمانی لە دەورووبەری شاری تەرابلوس بەردەوامە.