Selen Temizer
15 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
رێكخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەكەكە هەڵیكوتایە سەر گوندێك لە سنووری سووریا-عێراق و پێنج ئەندامی ئەنەكەسەی رفاند.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنەكەسە كە شەوی رابردوو بڵاویكردووەتەوە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو چواری نیسان، یەپەگە/پەكەكە هەڵیكوتاوە سەر گوندی بانی شەفتی لە ناوچەی دێرك.
تیرۆریستەكان بە هەڕەشەوە گەنجەكانیان پشكنیوە و پێنج ئەندامی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا سەربە ئەنەكەسەیان بەناوەكانی بەسام عەبدولقادر، سیپان محەمەد ئەحمەد، نوری یوسف هەنگار، رەشید مەحتاج عومەر و مێڤان عەبدوڵڵا كەلەش-یان رفاندووە.
تیرۆریستەكان بەبەرچاوی گوندنشینەكانەوە بەزۆری چەك پێنج ئەندامەكەی ئەنەكەسەیان بردووە.
لە دەقی راگەیەندراوەكەی ئەنەكەسەدا هاتووە، "ئێمە وەك ئەنەكەسە چالاكییە تیرۆریستییەكان دژبە هاووڵاتییانی كورد و بەتایبەت ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا ئیدانە دەكەین. بانگەواز لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و پارتە كوردییەكان دەكەین فشار لە پەیەدە بكەن".
رێكخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەكەكە كە سێیەكی سووریای بەدەستەوەیە، نایەوێت لەو ناوچانەدا هیچ كەس لەدژیان سیاسەت بكات و پێشتریش چەندین جار ئەندامانی ئەنەكەسەی رفاندووە و ئۆفیسەكانیانی سووتاندووە یان دایخستووە.