Sarmand Hameed
30 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی ئێوارەی رۆژی هەینی لە پارێزگای ئیزمیر رۆژئاوای تورکیا روویدا، پرسە و هاوخەمی خۆی لەگەڵ خەڵکی تورکیا راگەیاند.
مەسرور بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "هاوخەمی خۆم لەگەڵ ئەوانەی بە هۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ئەمڕۆی دەریای ئیجە بوونە قوربانی دەردەبڕم. هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم. هاوسۆزم لەگەڵ خەڵکی تورکیا و یۆنان لەم کاتە سەختەدا".
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلە لە پارێزگای ئیزمیر رۆژئاوای تورکیا روویدا، بەپێێ ئامارە سەرەتاییەکان، تاوەکو ئێستا ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤١٩ کەسی دیکە برینداربوونە.