Enes Canlı
31 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2023
قودس – AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن "بەشداریکردنی چالاکی ئێران لە جەنگی رووسیا-ئۆکراینا کە زیان بە مەدەنییەکان دەگەیەنێت" سەرکۆنە کرد.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی حکوومەتی ئیسرائیلەوە بڵاو کراوەتەوە، ناتانیاهۆ و ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
لە میانی پەیوەندییەکەدا، ناتانیاهۆ لە بەرامبەر دەربڕینی ماتەمین و هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەی ئەو حەوت ئیسرائیلییەی کە لە هێرشێکدا بۆسەر ناوچە نایاساییەکانی جوولەکە نیشتەجێکراوەکان لە رۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو، سوپاسی ماکرۆنی کرد.
ناتانیاهۆ و ماکرۆن، لە میانی پەیوەندییەکەدا باسیان لە جەنگی رووسیا- ئۆکراینا کردووە و سەرکۆنەی " بەشداریکردنی چالاکی ئێران لە جەنگی رووسیا-ئۆکراینا کە زیان بە مەدەنییەکان دەگەینێت" کردووە و بڕیاری بەردەوامیدان بە هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵاتیان داوە.
رۆژنامە نێودەوڵەتییەکان، هەواڵی دابینکردنی مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار لەلایەن ئێرانەوە بۆ رووسیا لە شەڕی ئۆکراینایان بڵاو کردبوویەوە. ئەمریکاش، لە کۆتایی ساڵی رابردوودا هۆشداری لەوە دابوویەوە کە هەماهەنگیی بەرگریی لە نێون هەردوو وڵات "گەیشتووەتە توانای تەواو".
لەلایەکی دیکەوە رؤژنامەی The Wall Street Journal، ئەوەی بڵاو کردبوویەوە کە ئەو هێرشەی دوێنێ کراوەتە سەر کارگەیەکی درووستکردنی تەقەمەنیی سەربە وەزارەتی بەرگریی لە شاری ئەسفاهان-ی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە.
لایەنی ئیسرائیلی، خۆی لە لەئەستۆگرتنی هێرشەکە دزییەوە و رەتیکردەوە "قسە لەسەر هێرشەکە بکات".
- هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر جەنین گرژییەکانی زیاد کرد
سوپای ئیسرائیل، رۆژی ٢٦ی کانوونی دووەم هێرشێکی بۆسەر کەمپی پەنابەرانی جەنین لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو ئەنجامدا و لە ئاکامدا نۆ فەڵەستینی کە یەکێکیان ژنێکی ٦٠ ساڵانە گیانیان لەدەستدا. لەو رووداوانەی کە دوای هەڵکوتانە سەرەکە روویدا گەنجێکی ٢٢ ساڵانی فەڵەستینی لە شارەدێی ئەلرام لە رۆژهەڵاتی قودس گیانی لەدەستدا.
هاوکات رۆژی ٢٧ی کانوونی دووەم لە هێرشیکی چەکداریدا بۆسەر یەکەیەکی نیشتەجێکراوی جوولەکەکان لە رۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو حەوت کەس کوژران و سێ کەسیش برینداربوون. پۆلیسی ئیسرائیل ئەوەی راگەیاندبوو کە دوای راونانی هێرشبەرەکان و درووستبوونی پێکدادان هێرشبەرەکەیان کوشتووە،
لە هێرشێکی چەکداریی دیکەدا لە نزیک گەڕەکی سیلوان لە ناوچەی شاری کۆن لە رۆژهەڵاتی قودس، دوو ئیسرائیلی بریندارکرابوون و پۆلیسی ئیسرائیلی لە چالاکی خستنی هێرشبەرەکەی راگەیاندبوو.