Hasan Esen,Rewa Mahmood Hasan
07 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2019
لەندەن - AA
باڵیۆزی بەریتانیا لە واشنتۆن، سێر کیم دارۆچ لەبارەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ راپۆرتێکی نووسیوە کە تیایدا دەڵێت، "هیچ لەباردا نەبووە و مەترسی هەیە ئەرکەکەی بە شەرمەزارییانەوە کۆتایی پێبهێنرێت".
رۆژنامەی دەیلی مەگەزین نووسینێکی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوە نووسراوی دیپلۆمات دارۆچ-ە.
بەپێی هەواڵەکە باڵیۆزی بەریتانیا لە واشنتۆن، تێڕوانینی خۆی لەسەر سەرۆکی ئەمریکا نووسیوە و دەڵێت، "لەو بڕوایەدانین کە ئیدارەی ترەمپ کە لە بنەڕەتدا ئاسایی، کەمتر حزبی بێت" لە بەشێکی تردا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو لەو بڕوایەدا نییە ئیدارەی ترەمپ لە کۆشکی سپی زیاتر دەسەڵاتدار بن و ئەگەری ئەوەشی خستۆتەڕوو کە شتێک رووبدات و ببێتە هۆی کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی ئیدارەی ئێستا بە شێوەیەکی شەرمەزارانە.
دارۆچ باسی لەوە کردووە کە ئەگەری هەیە ئیدارەی ترەمپ بە هۆی شەرمەزاریەکەوە دابڕمێت، بەڵام داوا لە حکوومەتی بەریتانیا دەکات کە ترەمپ نەسڕنەوە.
لەدرێژەی وەسفەکانیدا بۆ ترەمپ ئەو باڵیۆزە دەڵێت کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ زۆربەی ژیانی بە شەرمەزارییەکانەوە بەسەر بردووە، بەڵام هەموو کات هەڵساوەتەوە و دەڵێت، "ترەمپ وەک (ئارنۆڵد) شوارزەنگەر لە کۆتایی شانۆکەدا کوتەکی بەردەکەوت، بەڵام زۆر تەندروستانە لە ئاگرەکە دەهاتە دەر" و ترەمپیش بەو دەچوێنێت.
لە بەشێکی تریدا هۆشداری ئەوەی داوە کە ترەمپ هەموو کات مەترسی ئەوەی لێ دەکرێت شتێک بڵێت و تەواو پێچەوانەکەی بکات و رایگەیاندووە بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ترەمپدا دەبێت بیروباوەڕەکان سادەبکرێنەوە بگرە دەبێت زۆر بەڕوونی باسیان بکەیت.