Cüneyt Karadağ,Mohammed Baqi Hussein
07 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2019
بەرلین - AA
نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا، جێمس جێفری رایگەیاند کە چاوەڕوانن ئەڵمانیا سەرباز بنێرێتە باكووری سووریا.
جێمس جێفری لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی وێڵت ئام سۆنتاج، گوتی: "دەمانەوێت سەربازانی ئەڵمانیا، جێگای بەشێك لە سەربازانی ئێمە بگرنەوە".
نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا ئاماژەی بەوەدا كە ئەڵمانیا لە قۆناغی سیاسیی باكووری سووریا و بەرەنگاربوونەوەی داعشدا رۆڵی چالاكی هەیە و گوتی: "بەڵام چاوەڕوانی پشتگیریی زیاتری ئەڵمانیاین لەوبارەوە".
جێمس جێفری ئاماژەی بەوەیشداوە كە ئەمریكا چاوەڕوانی ئەركی زیاترە لە هاوپەیمانییەتی دژبە داعش و هیوای خواست ئەڵمانیاش لەوبارەوە كاری زیاتر بكات.
نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا راشیگەیاندووە، ئەو سەربازە ئەڵمانییانە یان سەربازی هەر وڵاتێكی دیكە كە دوای كشانەوەی سەربازانی ئەمریكا لە باكووری سووریا جێگایان دەگرنەوە، پێویستە توانای شەڕكردنیان هەبێت و گوتی: "سەربازەكان پێویستە ئامادەبن بەرگری لە خۆیان بكەن. پێویستە سەربازەكان چەكی قورسیشیان پێ بێت، بەڵام ئەو هێزانەی كە بۆ هێرشكردن بەكاردێت لە هێزە سوورییەكان پێكدەهێنرێن".
نوێنەرەكەی ئەمریكا ئاشكرایشیكرد كە بابەتەكەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا باسكردووە و گوتی: "ئەڵمانییەكان بیر لە بابەتەكە دەكەنەوە و بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن كە دەتوانن چی بكەن".