Rewa Mahmood Hasan
29 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2019
مێلبۆرن - AA
بۆ یادی ئەو ٥١ کەسەی لە هێرش بۆسەر مزگەوتەکانی شاری کریستچارچ-ی نیوزلاندا گیانیان لەدەست دا مەراسیمی نیشتمانی یادکردنەوە ئەنجام درا.
رێوڕەسمەکە لە پارکی هاگلی شاری کریستچارچ بە بەشداری سەرۆکوەزیرانی نیوزلاندا جاسینا ئاردێرن و سەرۆکوەزیرانی ئوستڕالیا سکۆت ماریسۆن و نوێنەرایەتی ٥٩ وڵات، بەڕێوەچوو.
نزیکەی ٢٥ هەزار کەس لە مەراسیمەکەدا بەشداربوون و تێیدا ئاردێرن گوتارێکی پێشکەش کرد و گرفتی توندڕەویی سەرانسەری جیهانی گرتووەتەوە و داوای کرد کۆتایی بەو کێشەیە بهێنرێت.
سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا ئاماژەی بەوەدا کە ١٤ رۆژ دوای تاریکترین رۆژی وڵاتەکەیان جارێکی تر پێکەوەن و گوتی، "بەتەنیا ناتوانین بەرهەڵستی ئەم کیشانە بکەین، هیچ کەس لەئێمە ناتوانێت ئەمە بکات".