Övünç Kutlu,Hemın Othman Mohammed
06 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2017
نیویۆرك - AA
هاوستن رۆكێتس كه یه‌كێكه له یانه‌كانی لیگی باسكه‌ی ئه‌مریكی NBA، به نرخێكی پێوانه‌یی فرۆشرا.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی NBA بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه رۆكێتس به دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه.
له كاتێكدا له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه بازرگانی ملیاردێری ئه‌م هاوستنی، تیلمان فێرتیتا بڕی دوو ملیار و 200 ملیۆن ده‌دات به رۆكێتس، ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و بڕه پاره‌یه پێوانه‌یه‌كی نوێیه له NBAدا.
له ساڵی 2014دا، یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس كلیپێرس، به بەهای دوو ملیار دۆلار فرۆشرا كه له‌و كاته‌دا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی بوو.
رۆكێتس له ساڵی 1993دا له لایه‌ن لێس ئهلێكساندهرهوه به بەهای 85 ملیۆن دۆلار كڕا و له مانگی ته‌مووزدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌خوازێت رێكێتس بفرۆشێت.