Hussein Mahmoud Ragab Elkabany,Sümeyye Özer
27 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2019
ریاز ــ AA
هاوپەیمانیەتی عەرەبی بەڕابەرایەتی سعوودیە رایگەیاند كە ٢٠٠ بەدیلگیراوی حووسی لە یەمەن ئازادكردووە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاویكردەوە، گوتەبێژی هاوپەیمانیەتی عەرەبی، عەقید توركی مالیكی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە کە فەرماندەیی هێزەكانی هاوپەیمانیەتی عەرەبی، بڕیاریداوە بە ئازادكردنی ٢٠٠ بەدیلگیراوی میلیشیاكانی حووسی.
عەقید توركی مالیكی ئاشكراشیكردووە كە هەروەها فەرماندەیی هێزەكانی هاوپەیمانیەتی عەرەبی رەزامەندی نیشانداوە لەوەی بە هاوكاری رێكخراوی تەندروستی جیهانی بە كەشتەكانی ئاسمانی، نەخۆشەكان لە شاری سەنعا پایتەختی یەمەنەوە بە ئامانجی چارەسەركردن بگوازرێنەوە بۆ وڵاتانی دیكە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە كە فەرماندەیی هاوپەیمانێتی عەرەبی پەرۆشی ئەوەیە پاڵشتییەكان بەردەوامبن بۆ ئەو هەوڵانەی كە لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەی سوید-دا بە ئامانجی چارەسەركردنی قەیرانی یەمەن خراونەتەگەڕ، هەروەها فەرماندەیی هاوپەیمانێتی عەرەبی هەوڵدەدات خاڵە ناكۆكان سەبارەت بە پرسی ئاڵوگۆڕكردنی دیلەكان چارەسەر بكات.