Şerife Çetin
29 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
بڕۆكسل - AA
له هێرشێكی چه‌كداریدا له شاری لییج رۆژهەڵاتی به‌لجیكا، دوو پۆلیس و یەک کەسی مەدەنی کوژران.
به‌پێی هه‌واڵێكی راگه‌یاندنی ناوخۆی به‌لجیكا، كاته‌كانی به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌كدارێك له ناوه‌ندی شاری لییج ده‌ستڕێژی گولـله‌ی له دوو پۆلیس كردووه له‌كاتێكدا به‌ڕێگه‌دا رۆیشتوون له ئه‌نجامدا هه‌ردوو پۆلیسه‌كه و یەک مەدەنی کوژراون.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كه له كڵێسایه‌كدا ئافره‌تێكی كارمه‌ندی كڵێساكه‌ی به بارمته گرت له لایه‌ن پۆلیس ته‌قه‌یان لێكرا و كوژرا.
دوابه‌دوای رووداوه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌مبوڵانس ره‌وانەی شوێنه‌كه كران و رێوشوێنی ئه‌منیی توندوتۆڵ گیراوەته‌به‌ر.