Eşref Musa
09 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2021
باب - AA
لە ئاکامی ھێرشێکی مووشەکی رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکە بۆ سەر ناوچە سڤیلنشینەکانی باب لە پارێزگای حەلەب، لە باکووری سووریا، نۆ کەسی سڤیل برینداربوون کە سێیان منداڵن.
رێکخراوی تیرۆرستی یەپەگە/پەکەکە، بهیانی ئهمڕۆ دوای ھەوڵێکی دزەکردن بۆ ھێڵەکانی پێشەوەی سوپای نیشتیمانیی سووریا، ھێرشێکی مووشەکی بۆ سەر باب ئەنجامدا.
پەلامارە تیرۆریستییەکە کە ناوەندی شارۆچکەی بابی کردە ئامانج، برینداربوونی نۆ کەسی لێکەوتەوە کە سێ کەسیان منداڵ بوون.
بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە گوازرانەوە.
تیرۆریستانی رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکە کە بەردەوامن لە داگیرکردنی شارۆچکەی منبج، لە ئاکامی ھەوڵێکی دزەکردنیاندا بۆ سەر پێگەکانی سەربازانی سوپای نیشتیمانیی سووریا لە باشووری جەرابلوسەوە، سەربازێکی سوپای نیشتیمانی سووریا گیانی لهدهستدا.
سەرەڕای ئەو لێکتێگەیشتنانەی کە تورکیا لەلایەک لهگەڵ رووسیا و لەلایەکی دیکە لەگەڵ ئەمریکا واژووی کردووە، بەڵام رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە بەردەوامە لەسەر بەکارھێنانی شارۆچکەکانی تەل رفعەت و منبج وەک بنکەیەک بۆ ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکانی.