Erkan Avci
23 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2015
ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی مسوڵمان کە لە نەتەوەی جیا جیا پێکهاتبوون لە واشنتۆن بەشداریان لە مەراسیمی مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (د.خ) کرد.
لە مەراسیمەکەشدا ئیمام موعتەسەم عەتیە ئەندامی پەیمانگەی ئەلمەدینە لە واشنتۆن بەشداری کرد و تێیدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
ناوبراو تیشکی خستەسەر ئەوەی کە لەم رۆژەدا پێویستە سوننەتەکانی پێغەمبەر (د.خ) نوێ بکەینەوە و گوتی: "مسوڵمانان وێڕای جێبەجێکردنی سوننەتەکانی پێغەمەبەر پێویستە زۆر سەڵاوات لێ بدەن، لەبەر ئەوەی دەبێتە شەفاعەت بۆ رۆژی دوایی".
لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا خواردن پێشکەشی ئامادەبووان کرا.