Sangar Hamad Azeez
15 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ کە دەکاتە چوارشەمی داهاتوو سەردانی تورکیا دەکات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، پۆمپیۆ دوای ئەنجامدانی ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لە سعوودیە کە لە چوارچێوەی لێکۆلینەوە لە بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووسی سعوودی جەمال خاشقچی سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە، سەردانی تورکیاش دەکات .
چاوەڕوان دەکرێت ناوبراو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوشئۆغڵو کۆببێتەوە .