Rewa Mahmut Hasan
28 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2016
مۆسکۆ AA
سەرۆکی بۆرسە و ژوورەکانی تورکیا، رفات هیسارجکلیئۆغڵو لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری گەشەپێدانی ئابووری رووسیا، ئێلکسی لیخاچیڤ کۆبوویەوە و پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
لە دوای کۆبوونەوەکە هیسارجکلیئۆغڵو لەلێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەدا کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین سەردانێکی فەرمی بۆ تورکیا ئەنجام بدات و لەو سەردانەشدا هاوشانی پرۆژەی تەووژمی تورکی پرسی هەڵگرتنی قەدەغەکانی سەر بزنسمانانی تورکیا تاوتوێ دەکرێن.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە ئەوان خوازیارن پەیوەندییە بازرگانی و ئابووریەکانیان لەگەڵ رووسیا هەرچی زووترە گەشە پێ بدەن و بیگەڕێننەوە بۆ دۆخی پێشووی خۆی، بەتایبەت کە لەئێستادا خوازیارن ڤیزەی بارزگانی بۆ بزنسمانانی تورکیا ئاسان بکرێت.
لەلایەکی ترەوە گوتەبێژی کرملین ئاماژەی بەوەداوە کە بڕیارە پوتین لەمانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا سەردانی تورکیا بکات. هەر بۆیە هیسارجکلیئۆغڵو ئاشکرای کرد کە خۆیان بۆ ئەو سەردانە وەک ئەگەر ئامادە دەکەن.
دوایین جار سەرۆکی رووسیا لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥دا سەردانی تورکیای کرد بەمەبەستی بەشداری کردن لە لووتکەی G ٢٠دا.