Hakan Çopur
02 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2018
واشنتۆن - AA
حكوومه‌تی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێده‌چێت رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا چه‌كی نوێی كیمیایی به‌رهه‌مبهێنێت و به‌كاریبهێنێت، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ بۆ راگرتنی ئه‌سه‌د له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی چاوناپۆشێت له بژارده‌ی سه‌ربازیی.
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكی كه نه‌یانویست ناویان بڵاوبكرێته‌وه، به میدیای وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاند كه رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه له به‌كارنه‌هێنانی چه‌كی كیمیایی.
به‌رپرسه‌كان باسیان له‌وه كرد كه پێده‌چێت رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د چه‌كی نوێی كیمایی به‌رهه‌مبهێنێت و به‌كاری بهێنێت، له‌و حاڵه‌ته‌شدا ده‌كرێت دووباره بژارده سه‌ربازییه‌كان هه‌ڵبه‌سه‌نگێنن.
به‌رپرسێكیان رایگه‌یاند: "سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ بۆ ترساندنی ئه‌سه‌د له هێرشی كیمیایی یان سزادانی چاوناپۆشێت له كرده‌یه‌كی سه‌ربازیی".
به‌رپرسه‌كه ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هه‌ڵوێست هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د كه پێویست بوو به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 2013 چه‌كه كیمیاییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی تا كۆتایی ساڵی 2014 له‌ناوبه‌رێت، پێده‌چێت هه‌ندێک چه‌كی شاردبێته‌وه و په‌ره‌ی پێدابن و كردبێتنی به جۆری نوێی چه‌كی كیمیایی، داواشی له رووسیا كرد كه پێویسته ئه‌سه‌د ئاگادار بكرێته‌وه له‌وه‌ی جارێكی دیكه چه‌كی كیمیایی به‌كارنه‌هێنێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ، دوای دڵنیابوون له‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه هێزی ئاسمانیی سووریا بۆمبی سارینی هه‌ڵگرتووه له 7ی نیساندا فه‌رمانیدا به هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانیی شایرات.